ناس کورد-
نووری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گەیشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ مەسعود بارزانی كۆبوویه‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دەڵێت مالیكی بۆ دوو بابه‌ت سه‌ردانی كوردستانی كردووه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له پەرلەمانى عێراق، به پێگەى فەرمى حزبەکەى ڕاگه‌یاند "سه‌ردانه‌كه‌ی نووری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا، له كاتێكدایه ئێمه له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌داین و، نێوماڵی شیعی بوون به دووبه‌شه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، سه‌درییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردن دوا بكه‌وێت ، ده‌وڵه‌تی یاساش له‌گه‌ڵ ئه‌وەن، له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، پارتیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".
وتیشى"سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی پەیوه‌ندی به هه‌ڵبژداردن و پەیوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌وڵه‌تی یاساوە هه‌یه، هەروەها چاوخشاندنه‌وه‌یه به پەیوه‌ندییه‌كان".
سەردانەکەى مالیکى هاوکاتە لەگەڵ وروژاندنى پرسی ویلایەتى سێیەمى مالیکى لەپۆستى سەرۆک وەزیران، بەڵام رەوتى سەدر ئەو ئەگەرە بە "مەحاڵ" دادەنێت.
بەهائەدین نورى وتەبێژ بەناوى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاساوە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند، دیاریکردنى پرسی ویلایەتى سێیەمى مالیکى بەپێی ئەنجامى هەڵبژاردن و رێژەى بەشدارى دەبێت، کە نەخشەى پرۆسەى سیاسی لە قۆناغى داهاتوودا دیاریدەکات.
وتیشى "هیچ بژاردەیەک لەبەدەمماندا نییە جگە لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن".
لەگەڵ نزیکبوونەوەى وادەى هەڵبژاردن، مشت‌ومڕ لەبارەى هەوڵى مالیکى بۆ راکێشانى بنکەى جەماوەرى ئەو لایەنانەى بایکۆتى هەڵبژاردنیان کردووە لەناویاندا رەوتى سەدر رووى لە زیادبوون کردووە، لەپێناو زیندوکردنەوەى بیرۆکەى ویلایەتى سێیەم، هاوکات لەگەڵ سەردانى مالیکى بۆ هەولێر و لێدوانى ئەرێنى بەرانبەر رەوتى سەدر و ئەمریکییەکان.
عەواد عەوادى پەرلەمانتارى سەر بە هاوپەیمانى سائیرون، بیرۆکەى ویلایەتى سێیەمى مالیکى بە "مەحاڵ" ناوبرد و جەختیکردەوە، ویلایەتى یەکەم و دووەمى مالیکى زۆر خراپ بووە.
هەڵبژاردنی پێشوەختە
بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.
ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.
ئاماری لیست و كاندیدەكان
ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب
ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس
سەربەخۆكان 887 كاندید
حیزبەكان 1002
هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید
لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.
لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.