ناس کورد-
بەرپرسی پاسەوانەكانی مەكتەب سیاسی حیزبی شیوعی عێراق لە دەمی ڕووداوی پشت ئاشان ستایشی دانپێدانانەكانی مەلا بەختیار دەكات و چەند پرسیار و زانیارییەك لەبارەی ڕووداوەكە لە ئایاری 1983 دەخاتەڕوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جاسم حلفی سەركردە و فەرماندەی دێرین لە حزبی شیوعی، لەمیانەی ڕوونكردنەوەیەكدا (24ی ئابی 2021) كە وێنەی دراوەتە "ناس كورد" جەخت لەوە دەكاتەوە كوشتاری پشت ئاشان لەلایەن یەكێتییەوە دیاری و پێشەكی یەكێتی بووە بۆ رژێمی بەعس و دانوستانەكانی ئەو ساڵە و دەڵێت "موخابەراتی عیراقی رۆڵی زۆریان هەبووە لە هەڵگیرساندنی پریشكی ئاگری شەڕی براكوژی و درێژەپێدانی لەو كاتەدا".
جاسم حلفی ستایشی دانپێدانانەكانی مەلا بەختیار دەكات لە كتێبی (لەبری بیرەوەری)، هەروەها بەڵگەش بە كتێبەكەی نەوشیروان مستەفا دەهێنێتەوە(پەنجەکان یەکتری ئەشکێنن، دیوی ناوەوەی روداوەکانی کوردستانی عیراق 1979 - 1983) كە باسی لەوەكردووە موخابەرات لەسەر خەت بوون بۆ خۆشكردنی ئاگری شەڕەكە.
سەركردەكەی شیوعی باس لەوەش دەكات لەچەند ساڵی پێشوودا پاساوی جۆراوجۆریان بیستووە لەسەر پشت ئاشان لەوانەش بەیاننامەی كۆمەڵە كە وتوویانە هێرشەكە بۆ "پاراستنی پاكژی ماركسیزم بووە بەرامبەر لادەرەكان". هەروەها دەڵێت پاساویتر هەن باس لە پاراستنی شۆرشی كوردی و یەكێتی ڕیزەكانی كورد دەكەن.
بەبۆچوونی حلفی باشترین شت بۆ پشت ئاشان داننانە بە راستییەكان بۆ مێژوو لەگەڵ "داوای لێبوردن كردن لەو تاوانە".