گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رەوتى سەدر: ئەوە مەحاڵە

دەوڵەتى یاسا ویلایەتى سێیەمى مالیکى دەوروژێنێتەوە

2021.08.24 - 23:04
App store icon Play store icon Play store icon
دەوڵەتى یاسا ویلایەتى سێیەمى مالیکى دەوروژێنێتەوە

ناس کورد-

 

هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا پرسى ویلایەتى سێیەمى نورى مالیکى لە پۆستى سەرۆکوەزیران دەوروژێنێت، بەڵام رەوتى سەدر ئەو ئەگەرە بە "مەحاڵ" دادەنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهائەدین نورى وتەبێژ بەناوى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاساوە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند، دیاریکردنى پرسی ویلایەتى سێیەمى مالیکى بەپێی ئەنجامى هەڵبژاردن و رێژەى بەشدارى دەبێت، کە نەخشەى پرۆسەى سیاسی لە قۆناغى داهاتوودا دیاریدەکات.

 

وتیشى "هیچ بژاردەیەک لەبەدەمماندا نییە جگە لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن".

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەى وادەى هەڵبژاردن، مشتومڕ لەبارەى هەوڵى مالیکى بۆ راکێشانى بنکەى جەماوەرى ئەو لایەنانەى بایکۆتى هەڵبژاردنیان کردووە لەناویاندا رەوتى سەدر رووى لە زیادبوون کردووە، لەپێناو زیندوکردنەوەى بیرۆکەى ویلایەتى سێیەم، هاوکات لەگەڵ سەردانى چاوەڕوانکراوى مالیکى بۆ هەولێر و لێدوانى ئەرێنى بەرانبەر رەوتى سەدر و ئەمریکییەکان.

   

عەواد عەوادى پەرلەمانتارى سەر بە هاوپەیمانى سائیرون، بیرۆکەى ویلایەتى سێیەمى مالیکى بە "مەحاڵ" ناوبرد و جەختیکردەوە، ویلایەتى یەکەم و دووەمى مالیکى زۆر خراپ بووە.

 

هەڵبژاردنی پێشوەختە  

  

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.    

 ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.    

  

ئاماری لیست و كاندیدەكان    

  

ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب    

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس    

سەربەخۆكان 887 كاندید    

حیزبەكان 1002    

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید    

 لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.    

  

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.