گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی عێراق ناوی وەزارەتی کارەبای گۆڕی

2021.08.24 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی عێراق ناوی وەزارەتی کارەبای گۆڕی

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی دا لەسەر دانانی پڕۆژەیاسایەک بۆ گۆڕینی ناوی وەزارەتی کارەبا بۆ (وەزارەتی کارەبا و وزەی نوێبووەوە) و ئاڕاستەی پەرلەمانی کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی ئابی 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی چەند بڕیارێکی لەسەر دۆخی کارەبای وڵات دا، ئەوەش بە میوانداریکردنی جێگری وەزیری کارەبا.


بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، جگە لە گۆڕینی ناوی وەزارەتەکە، چەند بڕیارێک دران لەپێناو بەرزکردنەوەى ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا.

 

هەروەها بڕیار درا لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیایەکی گشتی بەناوی (کۆمپانیای گشتی دابەشکردنی فوراتی ناوەڕاست) بە بڕی یەک ترلیۆن و 433 ملیار و 921 ملیۆن دینار.