ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا کە بۆ ساڵی نوێی خوێندن وەرگرتنی قوتابیان لە سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەکاندا "تەنها لەسەر بنەمای شوێنی جوگرافیا بێت" نەک بە پێوەرەکانی "نمرە و تیروپشک و چاوپێکەوتن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکدا کە 22ی ئابی 2021 لەلایەن ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەوە واژۆ کراوە و بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان نێردراوە جەختی دەکاتەوە کە هەرکاتێک بەپێی ڕێزبەندی خۆتۆمارکردن توانای وەرگرتنی قوتابخانەیەک تەواو دەبێت، قوتابیانی زیاد لە نزیکترین قوتابخانەی دیکە مافی خۆتۆمارکردنیان هەبێت.