گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانایان هۆکاری لافاوە کارەساتبارەکانی ئەوروپا ئاشکرا دەکەن

2021.08.24 - 15:06
App store icon Play store icon Play store icon
زانایان هۆکاری لافاوە کارەساتبارەکانی ئەوروپا  ئاشکرا دەکەن

ناس کورد-

زاناکان بەو ئەنجامە گەیشتوون کە ئەو لافاوە کارەساتبارانەی مانگی تەموزی ڕابردوو چەند وڵاتێکی ئەوروپای گرتەوە، زیاتر بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە دروست بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مانگی ڕابردوو بەهۆی لافاو و داڕمانی زەوییەوە لە شار و شارۆچکەکانی ئەڵمانیا، بەلجیکا و هۆڵەندا زیاتر لە 220 کەس گیانیان لەدەستدا.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی بی بی سی کە "ناس کورد" خوێندوویەتییەوە، توێژەران بەو ئەنجامە گەیشتوون کە لە سەرانسەری ئەوروپای ڕۆژئاوا گەرمبوونی زەوی ئەگەری بارانبارینی هاوشێوەی لافاوەکانی مانگی ڕابردووی بۆ نۆ ئەوەندە زیاد کردووە.

 

دەشڵێت، پێشبینی دەکرا ئەم جۆرە بارانە زۆرە و دروستبوونی لافاوە توندە هەر چوار سەدە جارێک ڕووبدات، بەڵام بەهۆی گەرمبوونی زەوی و کاریگەریی کارەکانی مرۆڤەوە ئەگەری ڕوودانیان 3% بۆ 19% زیادی کردووە.

 

شارەزایان دەڵێن، گەرمبوونی کەشوهەوای زەوی ڕوودانی بارانی بەلێزە و شەپۆلی توندی گەرمای زیاتر کردووە.

 

پلەی گەرمای زەوی لە ساڵی 2020دا نزیکەی 1.2 پلەی سەدی زیاتر بوو لە تێکڕای پلەی گەرمای زەوی پێش شۆڕشی پیشەسازی.

 

زانایان چەندین ساڵە هۆشداری دەدەن لەوەى گۆڕانی کەشوهەوا کە مرۆڤ لێی بەرپرسیارە، بارانی هاوین و شەپۆلی گەرمی توندتر دەکات.

 

زاناکان دەڵێن پێویستە حکومەتەکان بە شێوەیەکی خێرا بڵاوبوونەوەکانی گازی دی ئۆکسیدی کاربۆن کەم بکەنەوە کە بەرپرسیارن لە دۆخەکە.