گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی زیاتر

گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ دادگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ کرا

2021.08.24 - 13:28
App store icon Play store icon Play store icon
گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ دادگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ کرا

ناس کورد-

پارێزگار و سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی تاوتوێی دانانی میکانیزمێکیان کرد بۆ گواستنەوەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە فەرمانگەکانی ترن و پێویستی زۆریان پێیان نییە بۆ ناو دادگا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دادگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی ئابی 2021، دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی، سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و لەیلا عومەر عەلیی جێگیریدا کۆبووەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، باس لە کێشەو گرفتەکانی فەرمانگەکان و کەمیی ژمارەی فەرمانبەر کرا لەناو دادگاکان، سەرۆکی دادگا پێشنیاریکرد میکانیزمێک دابنرێت بۆ گواستنەوەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە فەرمانگەکانی ترن و پێویستی زۆریان پێیان نییە و پسپۆڕیەکانیان لەگەڵ ئەو پسپۆڕیانە دەگونجێت کە دادگا پێویستی پێیانە، بەوپێیەی چەند ساڵێكە دامەزراندن راگیراوە و دادگاكان پێویستییەكی زۆریان بە فەرمانبەر هەیە لە چەند بواێكی جیاوازدا.

 

ڕاشیگەیاندووە کە "پارێزگاری سلێمانیش هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی دەربڕی کە ببێتە مایەی خزمەتکردن بە دەسەڵاتی دادوەری و دادگاكانی ئەم دەڤەرە، كە ئەبێتە مایەی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و خێراتر بەڕێوەچوونی ئیش و کار و مامەڵەکانیان."

 

دوێنێ دووشەممە، 23ی ئابی 2021، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، قۆناغی داهاتووی بایۆمەتری سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی فەرمانبەرانە بەسەر فەرمانگەكاندا.

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ مێلانی سمارت كونسوڵی گشتی بەریتانیا بەوەكالەت و وەفدێكی هاوڕێی كۆبووەتەوە و لەبارەی بارودۆخی ئابووری و وەبەرهێنان و چاكسازییەكان گفتوگۆیان كردووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەكۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی پلان و بەرنامەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ وەفدە بەریتانییەكە رونكردەوە؛ لەوانەش پرۆژەی بایۆمەتری و نەهێشتنی گەندەڵی و باسی لەوەشكرد قۆناغی داهاتووی بایۆمەتری سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی فەرمانبەرە بەسەر فەرمانگەكاندا.

 

May be an image of 1 person and standing