ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بابەتى لابردنی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبا، هیچ بنەمایەکی نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە رونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی (سێشەممە 24ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "دوابه‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى، كه جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه و ئێمه زۆر به‌گرنگییه‌وه پێشوازییمان له‌و سه‌ردانه كردووه، ماڵپه‌رى (ناس نیوز) هه‌واڵی لابردنى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى سلێمانى بڵاوكردووه‌ته‌وه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو هەواڵە هیچ بنه‌مایه‌كى نیه ."
دەقى رونکردنەوەکە:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانییه‌وه
دوابه‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى، كه جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه‌و ئێمه زۆر به‌گرنگییه‌وه پێشوازییمان لهوسهردانه كردوه، كه به‌رێزیان فهرمانگهكانى كاره‌باى بهفهرمانگهیهكى گرنگى خزمه‌تگوزاریی هاوڵاتیان زانیوه، بۆیه سه‌ردانى كردوه، تا له نزیكه‌وه ئاگاداریی چۆنیه‌تى راییكردنى مامه‌ڵه هاوڵاتیان بێت.
به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى سه‌ردانه‌كه‌ى به‌ڕێزیان، ماڵپه‌رى (ناسنیوز)، دوور له پرانسیپهكانى كارى رۆژنامه‌وانى و بۆ چه‌واشه‌كارى، هه‌واڵێكى هه‌ڵبه‌ستراوى بۆ سواڵى لایك و كۆمێنت و بهرزكردنى ریچى په‌یجه‌كه‌یان، بابه‌تى لابردنى به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه هیچ بنه‌مایه‌كى نیه.
بۆیه پێویسته له‌م بارودخهكه میدیاكاران و میدیاكان، بۆ تێكنه‌دانى سه‌قامگیرى و دروستكردنى دڵه راوكێ هه‌واڵى بێبنه‌ما و ناراست بڵاونه‌كه‌نه‌وه.
هه‌میشه‌ش ده‌رگاى فه‌رمانگه‌كانمان واڵابوه بۆ سه‌ردانى هه‌ر به‌رێزێك كه بیهوێٍت بزانێت فهرمانگهكانى كاره‌با چه‌ند سه‌رقاڵن به خزمه‌تى هاوڵاتیان، هاوكات پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكومه‌ت، كاربكه‌ن بۆ دانانى میكانێك بۆ دانانى سنورێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ناڕاست و بێ بنه‌ما كه ده‌بێته مایه پشێوى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى.
راگه‌یاندنى
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى