ناس کورد-
لەدوای بەڵێنەکەی وەزیری سامانە سروشتییەکان نرخی بەنزین هەرزان نەبوو و بگرە بەرزتریش بووەتەوە، ئەوەشی جێگەی سەرنجە لەئێستادا نرخی بەنزین لە هەولێر بەرزترە وەک لە سلێمانی و بۆ هەر لیترێک 75 بۆ 125 دینار جیاوازیی هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئابی 2021، لە سلێمانی نرخی لیترێک بەنزین بەمشێوەیەیە:
سوپەر = 975 دینار
موحەسەن = 900 دینار
نۆرماڵ = 850 دینار
ئەوەی جێگەی سەرنجە لە هەولێر نرخەکان بەرزترن بەشێوەیەک بەنزینی سۆپەر هەزار دیناری تێپەڕاندووە و بەمشێوەیەیە:
سۆپەر = 110 دینار
موحسەن = 975 دینار
بەنزینی کار = 850 دینار
زیاتر بخوێنەرەوە: بۆچی بەپێی بەڵێنەکەی وەزیری سامانە سروشتییەکان بەنزین هەرزان نەبوو؟
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە 24ی ئابی 2021، ڕۆژانە ملیۆنێک لیتر بەنیزن لە عێراقەوە دەهێنن و بەرامبەر 650 دینار دەیدەن بە هاووڵاتیان، بەڵام دوای 24 کاتژمێر لەو وادەیە هێشتا ئەو بەنیزنە نەهاتووە.