ناس کورد-
لە دوای دابەزینێکی زۆر، لەئێستادا نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەیانی ئەمڕۆ سێشەممەش بەرزبوونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و نزیکدەبێتەوە لە 70 دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئابی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 19 سەنتی دیکە بەرزبووەوە و بەرامبەر 68 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی تێکساس بەرامبەر 65 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی میدیا ئابورییەکان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەدوای پەسەندکردنی ڤاکسینی فایزەر- بایۆنتیکە لەلایەن ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە.