گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

میدیای نزیک لە ماڵی تاڵەبانی: ئەم کەسانە دەردەکرێن و سزا دەدرێن

2021.08.23 - 23:21
App store icon Play store icon Play store icon
میدیای نزیک لە ماڵی تاڵەبانی: ئەم کەسانە دەردەکرێن و سزا دەدرێن

ناس کورد- 

لەدوای شکستی گفتوگۆکانی قوباد تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بۆ هەڵپەساردنی ناكۆكییەكان و بەشداریكردن لە هەڵمەتی هەڵبژاردن، ئەمڕۆ جارێکیتر کێشەکانی هاوسەرۆکانی یەکێتی پەرەی سەندەوە و گوازرایەوە بۆ میدیا و سۆشیاڵ میدیاکانیان، لەو چوارچێوەیەدا میدیای نزیک لە ماڵی تالەبانی، ژمارەیەک خاڵی پەیڕەوی یەکێتی بڵاوکردووەتەوە کە بەهۆیەوە ئەندامانی یەکێتی دووردەخرێنەوە و سزادەدرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانی نزیک لە ماڵی تاڵەبانی (دووشەممە 23ی ئابی 2021) چەند خاڵێکیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەکە، "ئەمانە هۆکارەکانی دەرکردن و سزادانی ئەندامانی یەکێتییەوە بەپێی پەیڕەو." 

 

بەگوێرەی بڵاوکراوەکان، "هەر ئەندامێک لە هەر پلەیەکدا بێت، تاوانێکی ئابڕوبەری کردبێت و لە دادگا سەلمێنرابێت، لە یەکێتی دەردەکرێت." 

 

لە خاڵێکی دیکەدا هاتووە، "هەرکەسێک بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بخاتە پێش بەرژەوەندی حزب، یاخود کارکردن دژی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و هەوڵدان بۆ تێکدانی ڕیزەکانی دەبێتەهۆی دەرکردنی." 

 

بەگوێرەی بڕیارەکان، "درکاندنی نهێنییەکانی یەکێتی، لادان لە پەیڕەو و پڕۆگرامی یەکێتی و کارکردن دژ بە پاڵێوراوان و بەرنامەی یەکێتی لەکاتی هەڵبژاردندا یاخود پەیوەندیکردن بە لایەنێکی سیاسی  دەبێتەهۆی دەرکردن."

 

بڵاوکردنەوەی ئەم خاڵانەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بۆ دەرکردنی ئەندامانی یەکێتی لەدوای شکستی گفتوگۆکانی قوباد تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی دێت. 

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی "ناس كورد" لە دوا كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە نێوانگیری بەرهەم ساڵح لە هاوینەهەواری مێرگەپان، هیچ لایەكیان بەمەرج و داواكاری ئەویتر ڕازی نەبوون بۆ هەڵپەساردنی ناكۆكییەكان و بەشداریكردن لە هەڵمەتی هەڵبژاردن.

 

 هەر ئەو زانیارییانە كە لە سەرچاوەی جیاجیاوە دەست كەوتوون باس لەوە دەكەن لاهور شێخ جەنگی داوایكردووە ئیعتیباری بۆ بگێڕنەوە بۆ ئەوەی بەشداریی لە هەڵمەتی هەڵبژاردن بكات بەڵام قوباد تاڵەبانی بەنوێنەرایەتی ماڵی مام جەلال ئەوەی ڕەتكردووەتەوە و بەبێ لێكگەیشتن دیدارەكە كۆتاییهاتووە.  

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پارتی لەسەر جوڵاندنی هێز بۆسەر لاهور شێخ جەنگی هاتەدەنگ

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پەیام و پەرەسەندنی نوێ لە کێشەکانی هاوسەرۆکانی یەکێتی