ناس کورد-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمالی منداڵانی فێركاری هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوونی منداڵان بە کۆرۆنا و دەڵێت، لە 46 سامپڵ 20 منداڵیان توشبوو بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا د. پشدەر عەبدووڵا ئیسماعیل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمالی منداڵانی فێركاری (دووشەممە 23ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "لەکۆی 46 سامپڵ کە بۆ پشکنینی کۆڕۆنا لە نەخۆشخانەی دکتۆر جمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاریەوە نێردراون لە ماوەی دوو ڕۆژدا 20 سامپڵیان پۆزەتیڤن بەداخەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تکایە خۆپارێزی زیاتر بکەن، چونکە ژمارەی تووشبووان لە ناو منداڵاندا زۆر بەرز بووەتەوە."