گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى سەردانێکى کتوپڕ

’’ناس’’ ئەگەرى گۆڕینى بەرپرسێکى حکومى باڵا لەسلێمانى ئاشکرادەکات

2021.08.23 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
’’ناس’’ ئەگەرى گۆڕینى بەرپرسێکى حکومى باڵا لەسلێمانى ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

ئەگەرى گۆڕینى بەرێوەبەرى گشتى کارەباى سلێمانى لە ئارادایە لەدواى سەردانە کتوپڕەکەى قوباد تاڵەبانى بۆ چەند فەرمانگەیەکى حکومى لەناویاندا فەرمانگەیەکى کارەبا، بەڵام کارەباى سلێمانى بێئاگایی خۆى لەو بارەیەوە رادەگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رۆژى ٢٢ى ئاب بەشێوەیەکى کتوپڕ خۆیکرد بەناو چەند فەرمانگەیەکدا لە سلێمانى، کەیەکێکیان بەڕێوەبەرایەتییەکى کارەبا بوو، ئەوەش بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتى رایکردنى مامەڵەى هاوڵاتییان.

 

ناس كورد زانیویەتی (23ی ئابی 2021)  ئەو شاندەی سەردانی فەرمانگەی كارەبایان كردووە لە سلێمانی "قەرەباڵغی و نارێكی زۆریان لەكاروبارەكان" بینیوە و لۆدی زۆر و سكاڵای زۆری هاوڵاتیان بەدی كراوە، بۆیە گۆڕینی سالار حسامەدین بەرێوەبەری گشتی كارەبا، وەك یەكێك لە چارەسەرەكانی ڕێكخستنەوەی فەرمانگەكە لە وەزارەتی كارەبا باسی لێوەكراوە. 

 

هەر لەمبارەیەوە بەیاننامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ (23ی ئابی 2021) ی وەزارەت و فەرمانگەكانی پەیوەست بە وزە ئاماژەی بەوەكردووە: قوباد تاڵە‌بانی، سەرنجەكانی خۆی خستووەتەڕوو لەبارەی ئەنجامی بەسەركردنەوەی فەرمانگەی كارەبای سلێمانی و باسی لەوەكردووە "خەڵك بەرچاویان ڕوون نییە لەبارەی قەرزەكان و وردەكارییەكانی پێوەری زیرەك". هەروەها وتووشیەتی "میكانیزمەكانی كاركردن لە ئاست چاوەڕوانییەكاندا نین و پێویستە چاكتر بكرێن". بڕیاریش دراوە دەوامی وەزارەتی كارەبا ڕێكبخرێتەوە بەتایبەت فەرمانبەرانی دابەشكردنی پسولە. 

 

زیاتر لەچوار ساڵە سالار حسامەدین لە پشکى لیستى خزمەت (یەکگرتوو) بەپێی ڕێککەوتنى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێی سلێمانى بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى سلێمانییە.

 

ناس کورد پەیوەندى بە سالار حسامەدینەوە کرد بەڵام ئامادەنەبوو لەو بارەیەوە قسە بکات.

 

سیروان محەمەد وتەبێژى کارەباى سلێمانى ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەى سەردانەکەى قوباد تاڵەبانییەوە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بەسەرکردنەوەى هەر بەرپرسێک کارێکى گرنگە، چونکە ئەوانیش ئاگادار دەبن لە گیروگرفتەکان و کاروبارەکان كه چۆن راییدەکرێن.

 

وتیشى "سەردانەکە کتوپڕ بووە، بەڵام ئاگادارنین کە گلەیی و تێبینى هەبوبێت لەسەر ئیشوکارەکانى فەرمانگەکە".

 

سیروان محەمەد هەروەها بێ ئاگایی خۆى نیشاندا لەئەگەرى گۆڕینى بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى سلێمانى و وتى ئەو پۆستە بەپێی رێککەوتنى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێی یەکلایی کراوەتەوە.