گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

كەی توشبووی كۆرۆنا دەتوانێت ڤاكسین وەربگرێت؟

2021.08.23 - 19:57
App store icon Play store icon Play store icon
كەی توشبووی كۆرۆنا دەتوانێت ڤاكسین وەربگرێت؟

ناس کورد- 

رێكخراوی تەندروستی جیهانی جیاوازی بەرگری توشبووانی كۆرۆنا و ئەوانەی ڕوونكردەوە كە ڤاكسینیان وەرگرتووە و وادەی گونجاویشی بۆ وەرگرانی پێ كوتە دیاری كرد پاش چاكبوونەوە لە كۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گەورە زانایانی تەندروستی رێكخراوەكە (WHO) لە پڕۆگرامێكدا لە ماڵپەڕ و پەیج و سەكۆ ئەلەكترۆنییەكانی كە "ناس كورد" بینیویەتی (23ی ئابی 2021) جەختیان لەوەكردووە بڕی بەرگری وەرگیراوی ئەوانەی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە پەیوەستە بە جۆری توشبوونەكەیان كە ئاخۆ توند بووە یان سووك یان مامناوەند چونكە تا سوك بووبێت دژە تەنەكانی لاوازترن و بەپێچەوانەشەوە. 

 

زانایانی رێكخراوەكە ئەوەشیان ڕوونكردەوە پاش چەند هەفتەیەكی كەم لە چاكبوونەوەی تەواوەتی توشبوو دەتوانێت ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەرگرێت بەمەرجێك نیشانەی نەبێت و باشبوونی تەندروستییەكەی تەواوەتی بێت، ئاماژەیان بەوەشكرد هەندێك وڵات هەن 3_6 مانگیان دیاری كردووە بۆ وەرگرتنی ڤاكسین. 

 

بەپێی دوا ئاماری زانكۆی جونز هۆبكنزی ئەمەریكی توشبووانی كۆرۆنا لە جیهان بەرزبووەتەوە بۆ سەروو 211.3 كەس و تێكڕای مردنیش بۆ 4.4 ملیۆن كەس.