گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لە نزیک تانجەرۆ چی کراوە

کارێکی نایاسایی لە سلێمانی مەترسی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دروست دەکات

2021.08.23 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
کارێکی نایاسایی لە سلێمانی مەترسی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دروست دەکات

ناس کورد- 

سەرۆکی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، سەرجەم تانکەرەکانی هاوردەکردنی سوتەمەنی لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بە نایاسایی ناچارکراون بڕی 25 دۆلار بدەن، داواش دەکات بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتر گرانبوونی بەنزین ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکدا کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (دووشەممە 23ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەلایەن کۆمپانیایەکەوە و بەبێ مۆڵەت و بە نایاسایی لەسەر دوو پارەچە زەوی گەراجی ئۆتۆمبێلی تانکاری سووتەمەنی دروستکراوە و بڕی 25 دۆلار لەهەر بارهەڵگرێک وەردەگیرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تەواوی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە ئێرانەوە سوتەمەنی هاوردە دەکەن ناچار دەکرێن بچنە ئەو گەراجە و 25 دۆلار بدەن." 

 

سەرۆکی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوەکەی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و داواکاری گشتیی سلێمانی کردووە و داوای کردووە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەو بابەتە بگیرێتەبەر بەمەبستی ڕێگریکردن لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین . 

 

No photo description available.