گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قۆناغى نوێی بایۆمەترى

قوباد تاڵەبانى: فەرمانبەران بەسەر فەرمانگەکاندا دابەشدەکرێنەوە

2021.08.23 - 18:00
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى: فەرمانبەران بەسەر فەرمانگەکاندا دابەشدەکرێنەوە

ناس کورد-

 

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، قۆناغی داهاتووی بایۆمەتری سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی فەرمانبەرانە بەسەر فەرمانگەكاندا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ مێلانی سمارت كونسوڵی گشتی بەریتانیا بەوەكالەت و وەفدێكی هاوڕێی كۆبووەتەوە و لەبارەی بارودۆخی ئابووری و وەبەرهێنان و چاكسازییەكان گفتوگۆیان كردووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەكۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی پلان و بەرنامەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ وەفدە بەریتانییەكە رونكردەوە؛ لەوانەش پرۆژەی بایۆمەتری و نەهێشتنی گەندەڵی و باسی لەوەشكرد قۆناغی داهاتووی بایۆمەتری سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی فەرمانبەرە بەسەر فەرمانگەكاندا. 

 

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وەفدە بەریتانییەكە كرد هانی كۆمپانیاكانی شانشینی یەكگرتوو بدەن وەبەرهێنانی زیاتر بكەن لە كوردستان بەتایبەت كە ئێستا حكومەت سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بەو یاساو رێكارانەی رێگرو لەمپەڕن لەبەردەم وەبەرهێناندا. 

 

هەروەها باسی لەوەكرد لە هەرێمی كوردستان هەندێك دەرفەتی وەبەرهێنان هەن تا ئێستا كاریان تێدا نەكراوە، لەوانەش وزەی خۆرو دروستكردنی بەنداوی جۆراوجۆرو چۆنییەتی بەڕێوەبردنی سامانی ئاو.