گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێکیان دانیشتووی سلێمانی، هەولێر و ڕانیەن

ژمارەیەک پەنابەری هەرێم لە زیندانەکانی تورکیا داوای بە هاناوە چوون دەکەن

2019.06.26 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک پەنابەری هەرێم لە زیندانەکانی تورکیا داوای بە هاناوە چوون دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرایکرد، نزیكەی 150 پەنابەری عێراقی کە زۆربەیان کوردن لە زیندانەكانی توركیا داوای بە هاناوەچوون دەكەن. . كوردە یەشار، نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە تورکیا ڕایگەیاند، ئەو پەنابەرانە داوا دەكەن ئازاد بكرێن و بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی عێراق. . بەپێی قسەکانى کوردە یەشار، باڵیۆزخانەی عێراق لە توركیا بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەریانە كارێكی ئەوتۆیان بۆ ئەو هاوڵاتییانە نەكردووە. . جگە لەوە، لە نێو بەندکراوەکاندا خەڵكی سلێمانی، هەولێر، ڕانیە و ژمارەیەک لە شارەکانی عێراقیشی تێدایە. . لای خۆیەوە، ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتودا نوێنەری ڕێكخراویان دەگەڕێتەوە توركیا و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی ئەو پانەبەرە بەندکراوانە دەدات. .