ناس کورد-
وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق بڕیاریدا وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بکاتە مەرج بۆ دەوامکردن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومى و ناحکومییەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە نوسراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە بڕیاریداوە کە وەرگرتنى ڤاکسین بکرێتە مەرجى دەوامکردنى خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆ و پەیمانگا حکومى و ناحکومییەکان، بە پێچەوانەوە بە ئامادەنەبوو دادەنرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوانەى وەرگرتنى ڤاکسین نایانگرێتەوە پێویستە هەفتانە پشکنینى پی. سی. ئار پێشکەش بکەن کە تووشنەبونیان بە ڤایرۆسەکە بسەلمێنێت.