گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی ئاشکراکردنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی پۆلی دوازدە‌ ڕاگەیەنرا

2021.08.23 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی ئاشکراکردنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی پۆلی دوازدە‌ ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

وەزیری پەروەردەی هەرێم ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی پۆلی دوازدە‌ی ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد بە ئامادەیی وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا کە تایبەت بوو بە دەستپیکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2021-2022 لە‌گە‌ڵ چە‌ند بابە‌تێكی تری تایبە‌ت بە ڕەوشی ‌خوێندن و قوتابیان.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، باس لە ئامادەکارییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و خوێندكاران کرا لە‌ناو پۆلە‌كان، لەگەڵ پابەند بوون بە ڕێنماییەکانی تەندرووستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردوە "حکومەت پێداویستییەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن دابین دەکات بۆ ئەوەی لە 14ی ئەیلولی 2021 خوێندن لە قوتابخانەکان دەستپێبکات و ئەو بەروارەش بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە کرایە بڕیار."

 

لای خۆیەوە وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک وەزارەت و مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن، هەروەها رایگەیاند؛ ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی خولی یە‌كە‌می پۆلی دوازدە‌ رادەگەیەنرێت.


هەر لە كۆبوونەوەكە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی باسی لە ئامادەکارییەکان كرد بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگان و رایگەیاند؛ خوێندنی باڵا لەماوەی نێوان 1/9 تاوەکو 25/9 خوێندن دەستپێدەکات لەناو هۆڵەكانی زانكۆ. هەروەها وتیشی "بەپێی رۆژژمێری زانکۆیی زانکۆکان ئامادەکارییەكانیان دەست پێکردوە و بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەوام دەست پێدەکات".

 

دواتر ئامارەکانی توانای زانکۆ و پەیمانگاکانی خرانەڕوو بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی نوێ و خوێندنی باڵا بۆ ئەمساڵی خوێندن.

 

ھە‌روە‌ھا لە کۆبوونەوەكە بۆچوونەکانی پەیوەست بە قبوڵ مەرکەزی (ناوە‌ندی) خرانەڕوو لەگەڵ چۆنییەتی رێکخستنەوەی پرسی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بە شێوازێک کە لەگەڵ سەردەم و پێویستی بازاڕ بگونجێت، بەشداران جە‌ختیان لە‌ گرنگی خوێندنی پیشە‌یی كردەوە و هاوڕابوون پێویستە‌ زیاتر پە‌رە‌ی پێبدرێت.

me_ga.php?id=4411me_ga.php?id=4408me_ga.php?id=4410me_ga.php?id=4407me_ga.php?id=4409