ناس کورد-
بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم پێشبینی دەکات له چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده یاخود له‌م هه‌فته‌یه‌وه ورده ورده ئه‌گه‌ر هۆکاری دیکه و ئاماژه‌ی دیکه و مه‌ترسی دیکه دروست نه‌بێت ئه‌م شه‌پۆله‌ی کۆرۆنا به‌هێواشی ڕوو له داکشان بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕەهێڵ فەرەیدون لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا (23ی ئابی 2021) دەڵێت، "ئه‌گه‌ر به‌راوردی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی پێشووتردا بکه‌ین ده‌بینرێت که ڕێژه‌که که‌مێک دابه‌زیوه له 20%ەوه هاتوەتە سه‌ر 14% بۆ 15%، هەرچەندە هه‌ر له هه‌ڵکشاندایه به‌ڵام به‌شێوازی Flat و زۆر به‌خاوی داده‌به‌زێت ئه‌مه ئاماره‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاماره‌کان که ئێمه هه‌فتانه به‌هاوکاری WHOده‌یکه‌ین ئه‌مه‌مان پێده‌ڵێت."
وتیشی، "له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌تایبه‌تی له‌دوای ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان و قه‌ڕه‌باڵغی و گه‌شتیاره‌کانی شاره‌کانی عێراق بۆ هه‌رێمی کوردستان هۆکارێکی سه‌ره‌کی بوون بۆئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی توشبووان و ئاماره‌کان هه‌ڵبکشێن و ڕێژه‌ی سێ هه‌زار که‌س له‌ڕۆژێکدا تێپه‌ڕێنێت".
ڕەهێڵ فەرەیدون زیاتر ڕوونیکردەوە، "سێ جۆریان 19 و 20 و ئه‌م دێلتایه که سه‌ریهه‌ڵدا و دنیای گرتووه مامه‌ڵه کردنه‌که به‌هه‌مان شێوازی ئه‌و مامه‌ڵانه‌یه که ئێمه پێشتر له‌گه‌ڵیاندا کردومانه به‌ڵام به زیاتر خسته‌ڕووی و زیاتر هۆشیاری پێدان له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م جۆره‌یان سوڕه‌که‌ی زووتر ته‌واو ده‌کات له مرۆڤه‌کاندا و خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه و کاریگه‌ری دروست ده‌کات و ته‌مه‌ن ناخوێنێته‌وه بۆیه ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ین ئه‌م وردهکارییهشمان خستۆته‌ڕوو له‌هه‌مانکاتدا ته‌نها شت که جیاوازه له‌م شه‌پۆله له شه‌پۆله‌کانی دیکه ئه‌وه‌یه ئێمه خۆشبه‌ختانه ئێستا ڤاکسین هه‌یه بۆ هاوڵاتیان به‌ڵێ ڕاستە به‌هێواشی ده‌ڕوات و ڕێژه‌که تائێستا که‌مه به‌ڵام ئه‌مه یه‌کێکه له ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رگری گشتی له‌ناو کۆمه‌ڵگاکه‌دا."
دەربارەی ڕێکارەکان بۆ وەرگرتنی زیاتری ڤاکسین لە لایەن خەڵکەوە؟ لە وەڵامدا بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، "ئه‌و بابه‌ته بابه‌تێکی جددی و بابه‌تێکی گفتوگۆ بووه له‌ناو خۆماندا به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یربکرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش هه‌تا ئه‌م ساته‌ی قسه‌ده‌که‌ین ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ی ڤاکسین لێده‌دات دەبێت پێش وه‌خت خۆی ڕه‌زامه‌ندبێت و ئیمزای هه‌بێت و ڕه‌زامه‌ند بێت له وه‌رگرتنی بۆیه جگه له کۆمه‌ڵێک شت بۆ نموونه وڵاتانی تر وه‌ک یه‌کێتی ئه‌وروپی فیزا نادات به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سه‌که ڤاکسینی لهخۆیدابێت و جۆره‌که‌شی ده‌ستنیشان کردووه، له‌ڕوویه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵێک شت هه‌یه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌کاندا باسمان له‌وه کردووه که پێویسته له‌خۆیانی بده‌ن به‌ڵام وه‌کو ئیجباری کردن نه‌خێر ته‌نها هۆشداری دراوه و مه‌ترسیه‌کان و بارودۆخه‌که زیاتر خراوه‌ته‌ڕوو زۆر به‌جدیتر قسه‌ی له‌سه‌ر کراوه و ئه‌وه‌یان پێ پیشانداوه که ئه‌م بابه‌ته ئه‌مجاره‌یان زۆر جدیتره له شه‌پۆله‌کانی دیکه و هه‌مووانیش ئاگاداری ئه‌وه‌ن که له‌ڕۆژێکدا له خێزانێک هاوسه‌ره‌کان گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن. "