گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

خاوەنى ئەو وێنەیەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى تەنى قسە بۆ ’’ناس’’ دەکات

2021.08.22 - 18:51
App store icon Play store icon Play store icon
خاوەنى ئەو وێنەیەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى تەنى قسە بۆ ’’ناس’’ دەکات

ناس کورد-

 

خاوەنى ئەو وێنەیەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى تەنى لە عێراق بارودۆخى ژیانى خۆى و وردەکارییەکانى ساتى تۆمارکردنى وێنەکەى بۆ "ناس" ئاشکرادەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 کاتژمێر شەشى بەیانى رۆژى شەممە، کاتى تاقیکردنەوەى وانەى عەرەبی، سارە حسێنى تەمەن ٢٢ ساڵ، ماڵەکەى بەرەو هۆڵى تاقیکردنەوە بەجێهێشت کە لەسەر ماتۆڕەکەى باوکى دانیشتبوو، سەرقاڵى پێداچونەوە بوو بە وانەکانیدا.

 

سارە ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ "ناس" باسى لەوەکرد، ئەو دانیشتووى پارێزگاى واستە و باوکى لە فەرمانگەیەک کاردەکات کە موچەکەى 500 هەزار دینارە.

 

خێزانەکەى سارە لە هەشت کەس پێکدێن، دایک و باوکى و سێ کچ و سێ کوڕ، سارە گەورەترینیانە و خوێندکارى شەشى زانستییە.

  

لەبارەى ئەو گرتە بەناوبانگەوە، سارە رونیکردەوە کە ئەوە بە رێکەوت بووە و پێشبینى ئەوەینەکردووە، دواى گەڕانەوەى لە تاقیکردنەوە خوشکەکەى ئاگاداریکردووەتەوە کە وێنەکەى بڵاوبووەتەوە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى تەنیوە.

 

"لە راستیدا ئەو کارە زۆر خۆش بوو، هەستم بە ئەستێرە بوون کرد، کاردانەوەکان زۆر باش و ئەرێنى بوون، هانیدام بەردەوام بم لە خوێندن، بەرەنگارى هەر دۆخێکى قورس ببمەوە".

  

سارە دواى تەواوکردنى قۆناغى سێیەمى ناوەندى بۆ ماوەى پێنج ساڵ وازى لەخوێندن هێناوە بەهۆى خراپى دۆخى داراییەوە، بەڵام دواتر گەڕاوەتەوە و ئێستا ئاواتى ئەوەیە ببیێتە پزیشک.

  

  سارە ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن دەستپێشخەرى کرابێت بۆ ئەوەى هاوکارى بکرێت و تێچووى خوێندنى لەئەستۆ بگیرێت، دەڵێت تەنها کۆمپانیاى کۆڕەک پەیوەندیان پێوەکردووە و بەڵێنى دیداریان پێداوە لەچەند رۆژى داهاتوودا.