گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عێراق دۆسیەی ئاوی هاوبەش لەگەڵ تورکیا دەبڕێنێتەوە

2021.08.22 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق دۆسیەی ئاوی هاوبەش لەگەڵ تورکیا دەبڕێنێتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی عێراق وادەی تەواوکردنی گفتوگۆکانیان لەبارەی دۆسیەی ئاو لەگەڵ تورکیا ئاشکرا کرد و ڕاگەیاند، لە سەرەتای مانگی داھاتوودا شاندی عێراق سەردانی تورکیا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی ڕازی، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا (22ی ئابی 2021) ئاماژەی بەوەداوە کە گۆڕانی ئاووھەوا بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمی باران بارین کاریگەریی لەسەر سەرجەم وڵاتانی جیھان دروست کردووە کە ئەوەیش بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو و ڕایگەیاندووە، "ژمارەیەک ھۆکاری ھونەریی ھەن کە بوونەتە ھۆی کەمبوونەوەی دەرامەتەکانی ئاو لە عێراق لەوانە ھەوڵی ژمارەیەک وڵات بۆ دروستکردنی بەنداو."

 

عەلی ڕازی باسی لەوەشکردووە، بەھۆی کەمی بارانبارینەوە ئەمساڵ وشکەساڵیییە و ئاماژەی بەوەیشداوە کە ئاستی ئاو لە رووبارەکانی دیجلە و فورات کەمی کردووە و گەیشتوونەتە 50 لەسەدا، ھەروەھا ئاستی ئاو لە بەنداوەکانی دوکان، دەربەندیخان، سیروان و دیالە کەمی کردووە و گوتی، "ئاوی پێویست بۆ ئەم ورزە و وەرزی زستانی داھاتوو دابینکراوە".

 

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی عێراق ئاشکراشی کردووە کە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا، شاندی عێراق بە ئامانجی تەواوکردنی گفتوگۆکان لەبارەی دۆسیەی ئاو، سەردانی تورکیا دەکات.