گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان: نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی راستگۆ نەبوون

2021.08.22 - 13:16
App store icon Play store icon Play store icon
نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان: نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی راستگۆ نەبوون

 

ناس کورد-

نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ڕایگەیاند، "هەردوو نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە راستگۆ نەبوون لەگەڵیان" و دەڵێت، هاتوچۆی سلێمانی پێیان ڕاگەیاندوون کە هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان نەگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ یەکشەممە 21ی ئابی 2021، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان چوونە هەردوو نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی و بەوتەی نوێنەرەکە، پێیان وتبوون کە کاتژمێر 10:00ی ئەمڕۆ یەکلایی دەکرێتەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کۆدیان بۆ کراوە نەگیرێن و هاتوچۆ لەوبارەیەوە ئاگادار دەکرێتەوە.

 

ئومێدە محەمەد. نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئەمڕۆ (دووشەممە 22ی ئابی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "هەردوو نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی راستگۆ نەبوون لەگەڵمان، بۆ ئەوەی ئەو گردبوونەوەیەی دوێنێ کۆتایی پێبێنین."

 

وتیشی، "دوێنێ وتیان کاتژمێر 10:00 ئەو پرسە یەکلایی دەکرێتەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کۆدیان بۆ کراوە نەگیرێن، بەڵام ئەمڕۆ چەندین پەیوەندیمان کردووە و وەڵاممان نادەنەوە."

 

بەوتەی ئومێد محەمەد، پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە کردووە و ئەوان وتوویانە، "هیچ بڕیارێکمان بۆ نەهاتووە کە ئەو ئۆتۆمبێلانە نەگیرێن و تائێستا بڕیارەکە بەوشێوەیە کە ئەگەر بکەونە مەفرەزەکانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت."

 

نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان جەختیشیکردەوە، "مادام ئەوان دەستی دەستیمان پێ دەکەن، ئێمەش هەر ڕێگایەک پێویست بێت دەیگرینەبەر، بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان."