گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى دەکرێت فەڕەنسا لە هاوینی ئەمساڵدا بەرزترین پلەی گەرما تۆمار بکات

2019.06.26 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى دەکرێت فەڕەنسا لە هاوینی ئەمساڵدا بەرزترین پلەی گەرما تۆمار بکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پێشبینى دەکرێت لەم هەفتەیەدا فەرەنسا دووچاری شەپۆلێکی گەرما ببێتەوە، بەجۆرێک ژمارەی پێوانەیی لە بەرزبوونەوەى پلەى گەرمادا تۆمار بکات. . ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕایگەیاندووە، شەپۆلێکی گەرما لەم هەفتەیەدا ڕوو لە فەرەنسا دەکات، پێدەچێت بەرزترین پلەی گەرما لە مێژووی ئەو وڵاتە تۆمار بکات. . بەپێی ڕۆژنامەکە، پلەکانی گەرما لە ئەوروپا لە مانگەکانی تەمموز و ئابدا بەرزبوونەوە بە خۆیانەوە دەبینن، بەڵام ئەم ساڵ ئاماژەکان و پێشبینییەکانی کەشناسی جەخت لەو دەکەنەوە کە پلەکانی گەرما لە ئەوروپا هەڵکشانێکی زۆر تۆمار دەکات، بە تایبەتی لەوڵاتانی نەمسا، بەلژیکا، فەرەنسا، دانیمارک، چیک لۆکسمبۆرگ، ئەڵمانیا، سویسرا و هۆڵەندا. . بەگویرەی زانیارییە کەشناسییەکان، پلەکانی گەرماى وڵاتی فەرەنسا لە کۆتایی  مانگی حوزیرانی 2003دا 41.5 پلە بووە، بەرزترین پلەی گەرماش لە مێژووی ئەو وڵاتە 44.1 پلە بووە کە لە هەمان ساڵدا تۆمارکراوە، بەڵام پێشبینییە کەشوهەواییەکان بەجۆرێکن، ئەگەرى هەیە لە کۆتایی حوزیرانی ئەمساڵدا پلەی گەرما لە فەرەنسا ژمارەى پێوانەیی تۆمار بکات و بگاتە 45 پلە. . بە گوێرەى ئامارەکان، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئەوروپا لە هاوینی ساڵی 2003دا، بوەتە هۆى گیانلەدەستدانى 70 هەزار هاوڵاتى ئەوروپى. . .