ناس کورد-
لە گەڕەکی کورستانی شاری هەولێر، لەسەر کێشەیەکی خێزانی کچێک لەلایەن برایەکی خۆیەوە کوژرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (شەممە 21ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "لە گەڕەکی کوردستانی شاری هەولێر کچێک بە ناوی (اسماء) لەلایەن براکەیەوە بە ناوی (ر. ا. ف.) ڵ لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتبارەکە تەمەنی 27 ساڵە و لە کاتی ئێستادا دەستگیر کراوە و دەست بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کراوە."