گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕوونکردنەوەیەکی نوێ لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی مووچەی ئەم مانگە

2021.08.21 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەکی نوێ لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی مووچەی ئەم مانگە

ناس کورد- 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم دەنێرێت و لە ماوەی هەفتەیەکدا  بەبێ لێبڕین مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (شەممە 21ی ئابی 2021) بە میدیاکانی نزیک لە پارتی ڕاگەیاند، " لە دوو رۆژی داهاتوودا بڕیارە بەغدا 200 ملیار دینار بۆ هەولێر بنێرێت، بۆیە لە 25ی مانگەوە مووچە بە تەواوی دەدرێت و لە ماوەی هەفتەیەکدا دابەشکردن تەواو دەکرێت."

 

وتەبیژی حکومەتی هەرێم جەختیشیکردووەتەوە، " دڵنیایی هەیە بەغدا ئەو 200 ملیار دینارە بنێرێت، لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا وا رێکخراوە مووچەی بە تەواوی پێ بدرێت. "