ناس کورد-
لە ناوچەی سەدری بەغدا، لەسەر کێشەی دارایی کەسێک تەقەی لە برا و براژنەکەی کرد و لە ئەنجامدا براکەی بریندار کرد و براژنەکەشی کوشت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەدری بەغدا کەسێک تەقەی لە برا و براژنێکی خۆی کردووە و لە ئەنجامدا براژنەکەی کوشتووە و براکەی بریندار بووە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "کێشەی دارایی لەنێوان هەردوو براکەدا هەبووە و بەوهۆیەوە ڕووداوەکە ڕوویداوە."
سەرچاوەکە وتیشی، بکوژەکە هەڵهاتووە براکەشی کە بریندارە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام هاوسەرەکەی (براژنی بکوژەکە) کە تەمەنی 21 ساڵە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزێکی ئەمنی لە گەڕان بەدوای بکوژەکەدا بەردەوامن.