ناس کورد-
لە ڕووداوێکدا لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا، کچێک لەکاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆی تیکتۆک لەگەڵ کچێکی دیکەدا لە سەربان دەکەوێتە خوارەوە و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڤیدیۆی ڕووداوەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە کە دوو کچ بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆی تیکتۆک و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەچنە سەربان، بەڵام لەوکاتەدا یەکێکیان دەکەوێتە خوارەوە .
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، کچەکە کە خەڵکی مێردینی باکوری کوردستانە، ناوی کوبرا دۆغانە و تەمەنی 23 ساڵە.
کوبرا بۆ سەردانی خزمێکیان چووەتە ئیستەنبووڵ و لەگەڵ کچێکی خزمەکەیاندا ئەو ڕووداوەی بەسەر هاتووە.