گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چیرۆکی ئەو خێزانە کوردەی سەرجەمیان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

2021.08.21 - 16:57
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکی ئەو خێزانە کوردەی سەرجەمیان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

هەواڵی گیان لەدەستدانی سەرجەم ئەندامانی خێزانێکی کورد لە وڵاتی ئێرلەندا کاردانەوەی زۆری لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە کە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵ بوو لە دەرەوەی کوردستان دەژیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کارزان سەباح دەروێش، کە لە ساڵی 2014 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە لە ساڵی 2017 بەمەبستی خوێندنی دکتۆرا لەگەڵ هاوسەرەکەی ڕوویان لە وڵاتی ئێرلەندا کردبوو. 

 

بەوتەی دکتۆر ئەیوب گۆمەشینی کە هاوڕێ و هاوسەفەری ئەو خێزانە کوردە بووە، کارزان سەباح کەسێکی زیرەک و لێهاتوو بووە و پێشتریش لە ساڵی 2011 چووەتە بەڕیتانیا بەمەبستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر. 

 

دکتۆر ئەیوب بە ناس کوردی وت، "کارزان زۆر کەسێکی لەسەرخۆ و هێمن بوو، بە دڵسۆزییەوە کاری دەکرد و هەمیشە هەوڵی دەدا خزمەت بە چواردەورەکەی بکات، هێندە بەتوانابوو زانکۆکانی ئێرلەندا داوایان لێکردبوو وانە بڵێتەوە و ماوەیەک لەوێ وانەی دەوتەوە." 

 

کارزان سەباح دوای حەوت ساڵ پێکەوەبوون لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لەمساڵدا بوونە خاوەنی کچێک و ناویان نابوو لینا، بەڵام ڕۆژی هەینی (20ی ئابی 2021) لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هەرسێکیان گیانیان لەدەستدا. 

 

بەگوێرەی هێڵکاریی ڕووداوەکە، هۆکاری ڕووداوەکە شۆفێری بەرامبەر بووە کاتێک بە ئاڕاستەی پێچەوانە بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی کارزان چووە و پێکیاندا داوە، لە ئەنجامدا کارزان سەباح و هاوسەرەکەی و کچە هەشت مانگانەکەیان و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش گیانیان لەدەستدا. 

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.