گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕاپرسییەك پێشبینییەكانی هەڵبژاردن لە عێراق ئاشكرا دەكات

2021.08.21 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپرسییەك پێشبینییەكانی هەڵبژاردن لە عێراق ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاپرسییەكانی سەنتەرێكی عێراقی كێشەیەكی گەورە هەیە لە گۆڕینی ناڕەزایەتییەكانی عێراق بۆ كورسی لە ناو پەرلەمانی داهاتووی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپرسییەكە كە لەلایەن "مركز تمكين السلام في العراق" ئەنجامی داوە و "ناس كورد" بینیویەتی (21ی ئابی 2021)، لەناو هەزار و 68 دەنگدەردا لە 18 پارێزگای عێراق ئەوە ئاشكرا دەكات سێییەكی دەنگدەرانی عێراق كە 25 ملیۆن كەسن بەنیازی بەشداریكردن نین لە هەڵبژاردن بەهۆی نەبوونی متمانە بە پرۆسەكە بەتایبەت كە ڕاپرسییەكانی پێشوو دەریانخستووە 60% خەڵك هەڵبژاردنی 2018 بە تەزویركراو دەدەنە قەڵەم.

 

هەر بەگوێرەی ڕاپرسییەكە، چواریەکی دەنگدەران پاڵێوراوانی خۆپیشاندەرانیان پێ پەسەندە بەراورد بەوانەی حیزبە دەسەڵاتدارەكان و 30%ی دەنگدەرەكانیش خۆیان یەكلایی نەكردووەتەوە دەنگ بەكێ دەدەن.

 

لەبارەی براوەكانیش 38% بەشدارانی ڕاپرسییەكە پێیانوایە حیزبەكانی ئێستا و میلیشیاكان زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن و بەرامبەر بەمەش 13% پێیانوایە نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی تشرین لەوانەی بەشدارییان كردووە لەهەڵبژاردن و دەوروبەری 200 پاڵێوراون زۆرینەی دەنگەكان دەبەنەوە.

 

هەڵبژاردنی پێشوەختە

 بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.

 

ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.

 

ئاماری لیست و كاندیدەكان

 

ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس

سەربەخۆكان 887 كاندید

حیزبەكان 1002

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید

 لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.

 

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.

 

 

بازنەكانی هەرێمی كوردستان

كورسییەكانی هەرێمی كوردستان لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك 46 كورسین و دابەشكراون بەسەر 12 بازنەی هەڵبژاردن: 

 لە پارێزگای هەولێر 53 كاندید كێبڕكی لەسەر 15 كورسی دەكەن ( 35 نێر و 18 مێ).

لە پارێزگای سلێمانی 65 كاندید كێبەركێ لەسەر 18 كورسی دەكەن (41 نێر و 24 مێ).

لە پارێزگای دهۆك 28 كاندید كێبڕكی لەسەر 12 كورسی دەكەن (21 نێر و 7 مێ).