گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام بۆچی؟

توێژینەوەیەکی نوێ ئەو کەسانە بێئومێد دەکات کە میوە زۆر دەخۆن

2021.08.21 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکی نوێ ئەو کەسانە بێئومێد دەکات کە میوە زۆر دەخۆن

ناس کورد-

شارەزایەكی ئەمەریكی لە زانستی خۆراك دەڵێت، زیادەڕۆیی لە میوەخۆری ئەگەری توشكردنی هەیە بە قەڵەوی و شەكرە و بەدخۆراكی و نەهێشتنی ماسولكە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كیت باتۆن، شارەزای زانستی خۆراك لە كلیفلاند لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەی ئێكسپرێسی بەریتانی كە "ناس كورد" بینیویەتی (21ی ئابی 2021) ڕاگەیاندووە، میوەخۆری زۆر سێ لێكەوتەی هەیە كە زیادبوونی كێش و نەخۆشی شەكرە و بەدخۆراكین ئەمە جگە لە لەدەستدانی ماسولكە چونكە میوە پڕییەتی لە شەكری سروشتی.

 

باتۆن باس لەوەش دەكات خواردنی زۆری میوە دەكاتە خواردنی زۆری شەكر كە ئەویش قەڵەوی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و مەترسیدارترین شتیش لە قەڵەویدا ئەگەری توشبوونە بە شەكرە.

 

هەروەها دەڵێت، میوە هەستی تێربوون دەدات بە مرۆڤ ئەمەش وادەكات خواردنی پێویستیتر نەخوات و كێشەی نوقسانی ڤیتامینەكانی دی و بی 12ی بۆ دروست بێت لەگەڵ كالسیۆم و یۆد و ئۆمیگا 3 كە لاوازبوونی ماسولەكە دروست دەكەن.

 

بەقسەی ئەم شارەزایە خواردنی تەواو و تەندروست ئەوەیە لەیەك كاتدا میوەو سەوزە و پرۆتین و كاربۆهیدراتی تیابێت و تەنها یەك شت نەبێت.