گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەمووان شۆک بوو بوون’’

نهێنییەکانی هەڵهاتنی سەرۆکى ئەفغانستان ’’بە جلوبەرگی خۆیەوە’’

2021.08.21 - 12:12
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنییەکانی هەڵهاتنی سەرۆکى ئەفغانستان ’’بە جلوبەرگی خۆیەوە’’

ناس کورد-

ڕاوێژکارێکی ئەشرەف غەنی، سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان چەند نهێنییەکی پشت هەڵهاتنی ناوبراو بۆ ئۆزبەکستان و دواتر فڕینی بەرەو ئیمارات ئاشکرا دەکات کاتێک چەکدارانی تاڵیبان گەیشتنە دەروازەکانی کابوڵی پایتەخت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵیی CNNی ئەمریکی لەزاری سەرچاوەیەک کە ڕاوێژکاری سەرۆک بووە ڕایگەیاند، غەنی و ڕاوێژکارەکانی لە پێشڕەوی خێرای تاڵیبان بەرەو کابول شۆک بوو بوون و دەڵێت، "غەنی ئامادەی گەیشتنی چەکدارانی تاڵیبان نەبوو بەو زووییە، بۆیە تەنها بەو جلانەی کە لەبەریدا بوو هەڵهات".

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، "ئەندامێکی باڵای حکومەتەکەى غەنی لە کابول لەگەڵ ئەندامێکی باڵای گروپێکی هاوپەیمانی هەردوو بزوتنەوەى تاڵیبان و قاعیدە کۆبووبوویەوە و بە ڕاشکاوی پێی وتبوو کە حکومەت پێویستە واز بهێنێت و دەستلەکاربکێشێتەوە".

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "چەند ڕۆژێک پێش هاتنی تاڵیبان بۆ کابوڵ، ئێمە کارمان دەکرد لەسەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا بۆ ئەوەی بە ئاشتی دەسەڵات ڕادەستی حکومەتێکی گشتگیر بکرێت و سەرۆک غەنیش دەستلەکاربکێشێتەوە".

 

ئاشکراشی کرد کە "دانوستانەکان بەردەوام بوون کاتێک تاڵیبان لە چەند قۆڵێکەوە هاتە ناو کابوڵ، دەزگای هەواڵگریش هەواڵیان دا کە پێشڕەوییەکانی تاڵیبان دوژمنکارانەیە" و باسی لەوەشکرد کە "دەزگای هەواڵگری زیاتر لە ساڵێک بوو زانیاری دابوو کە ئەگەر تاڵیبان بگاتە کابوڵ سەرۆک کۆمار دەکوژێت."

 

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەمروڵا صالح، جێگری سەرۆکی ئەفغانستان بەیانی ڕۆژی یەکشەممە هەڵات و بەرەو باکوری دۆڵی پەنجەشیر ڕای کرد، هەروەها کەمێک دوای ئەوەی لە دەرەوەی کۆشک تەقە کرا چەندین کەسی دیکەش هەڵهاتن و دۆخەکە تێکچوو، چەندین کارمەندی هێزەکانی ئاسایشیش شوێنەکانیان بەجێهێشت.

 

وتیشی، "سەرۆک ئەشرەفی غەنی بەپەلە وڵاتی بەجێهێشت،" ئەو چوو بۆ ناوچەی ترمز لە ئۆزبەکستان، شەوێک لەوێ مایەوە و پاشان لەوێوە بەرەو ئیمارات هەڵهات، ئەو هیچ بڕە پارەیەکی پێ نەبووە، تەنها بەو جلانەوە ڕۆشت کە لەبەری بوون".

 

زیاتر بخوێنەوە: سەرۆکی هەڵهاتووی ئەفغانستان باس لە بابەتی بردنەدەرەوەى چوار ئۆتۆمبێل پارە دەکات

 

هەروەها هاتووە، "کاتێک بۆمان ڕوون بوویەوە کە ناتوانین بۆ ماوەیەکی درێژ پارێزگاری لە کابوڵ بکەین، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان ئەوە بوو کە چۆن کابوڵ و خەڵکەکەى پارێزراو بێت... خەمی دروستبوونی جەنگمان هەبوو لە شارێکی شەش ملیۆن کەسیدا، ئێمە دەمانزانی ئەگەر غەنی بڕوات چەکەکان بێدەنگ دەبن".

 

ئەو سەرچاوەیە کاتێک پرسیاری لێکرا لەسەر هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر ئەشرەف غەنی وتی، "ئەوان داوایان لێ نەکرد دەست لەکاربکێشێتەوە، بەڵام پلانێک هەبوو بۆ ئەنجامدانی بەپەلەی دانوستانەکان، هەروەها تیمێکی دانوستانیشی ڕەوانەى دەوحە کردبوو بۆئەوەى دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە ڕادەستی حکومەتێکی گشتگیر بکرێت."

 

"بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە تیمەکە بڕوات بۆ دانوستان، بەڵام کابوڵ ڕۆژی یەکشەممە کەوت، ئێمە تا دوا خولەک کارمان لەگەڵ ئەمریکییەکان".

 

ئەشرفە غەنی بەهۆی جێهێشتنی ئەفغانییەکان لە چارەنووسێکی نادیاردا ڕەخنەی زۆری لێ گیرا، ناوبراو ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن بە ملیۆنان دۆلار پارەی حکومەتی لەگەڵ خۆی بردووە بۆ ئیمارات و چوارشەممەی ڕابردوو لە پەیامێکیدا لە فەیسبووک ڕایگەیاند، ئەو وڵات بەجێ هێشتووە بۆ ئەوەی خۆی لەخوێنڕشتن بەدوور بگرێت و بە جل و پێڵاوەکانییەوە هەڵهاتووە.