گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نهێنی ناو کۆبوونەوەکان

دوایین زانیاری لەسەر وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق

2021.08.21 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین زانیاری لەسەر وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق

ناس كورد-

حیزبە شیعەكان هەوڵەكانیان چڕ كردووەتەوە بۆ یەكلاییكردنەوەی مەرجەكانی سەدر و بڕیاردان لە سازكردن یان دواخستنی هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن كە "ناس كورد" بینیویەتی (21ی ئابی 2021) ئاماژە بەوە دەكات، لە دوا كۆبوونەوەی هێزە سیاسییەكانی شیعە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنیش بۆ بەهاری 2022 زیادكراوە بۆ بژاردە بەردەستەكان.

 

زانیاری و دزەپێكردنە سیاسییەكانی بەغدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە باس لەوە دەكەن، سەدر ترسی ئەوەی هەیە لە سایەی بایكۆتی خۆپیشاندەران و هێزەكانی تشرین، گروپە شیعە چەكدار و توندڕەوەكان زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمانی داهاتوو كۆنترۆڵ بكەن لەبەر ئەوە پێداگرە لەسەر دواخستن و بایكۆت تا دۆزینەوەی چارەسەر.

 

هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە ئەو لایەنانەی پێداگرن لەسەر هەڵبژاردن زیاتر نوری مالیكی و بزوتنەوەی عەسایب و هێزە ئێرانییەكانن، چونكە پێیانوایە دۆخیان باش دەبێت بەتایبەت لەسایەی ڕاڕایی سەدر.


راپۆرتەكەی شەرقولئەوسەت باس لەوەش دەكات لایەنە سیاسییە شیعەكان لەچەند ڕۆژی داهاتوودا وادەی هەڵبژاردن یەكلایی دەكەنەوە و بەمەرجیان گرتووە ئەگەر بڕیاری دواخستن درا كۆدەنگی شیعی لەسەر بێت.