ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی پێکداداندا لە گوندێکی سەر بە کەلار، ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (21ی ئابی 2021)، لە گوندی گردەگۆزینەی سەربە قەزای کەلار ماتۆڕسوارێک و ڕافیعەیەک پێکیاندا دا و لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.
دەشڵێت، ڕافیعەکە بە ئاڕاستەی کەلار هاتووە و ماتۆڕسکیلەکەش بەپێچەوانەوە لە جوت سایدی ناو گردەگۆزینە پێکیانداداوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە لەدایکبووی ساڵی (2000)ە."
جەختی کردووەتەوە کە "لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردوە."