ناس کورد-
کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات سبەینێ شەممە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک باران ببارێت و دەشڵێت، پلەی گەرمیش بەرزدەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، "پێشبینى دەکرێ ئەمشەوی هەینی لەسەر شەممە، ئاسمانى هەرێم ساماڵ بێت و سبەى لە پاشنیوەڕۆوە ئاسمانى باکوری هەرێم دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە لە ناوچە شاخاویە سنورییەکانى هەولێر و دهۆک."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " هەروەها بەرزترین پلەکانى گەرمی یەک پلە لە سەنتەری شارەکان و دوو پلە لەناوچە شاخاویەکان بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد لە گەڵ ئەمڕۆدا."