ناس کورد-
لەدوای کوژراونی کادرێکی پارتی لە سنوری کەرکوک و تۆمەتبارکردنی دژەتیرۆری یەکێتی بە ئەنجامدانی کوشتنەکە لەلایەن پارتییەوە، دەستەی مافی مرۆڤ داوای ڕوونکردنەوە لەوبارەیەوە دەکات و دەڵێت، پێویستە بکەرانی ئەو تاوانە ئاشکرا بکرێن و ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ (هەینی 20ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، " دوێنێ پێنجشه‌ممه 19ی ئابی 2021 له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌مامكداری نادیاره‌وه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیه‌ك له گوندی بارزانی نزیك قه‌ره‌هه‌نجیر و خاوه‌نی ماڵه‌كه تیرۆر دەکەن و تائێستاش هیچ لایه‌ن و ده‌زگایه‌ك ڕوونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌و هۆكاری تیرور کردنی ئه‌و هاووڵاتییه."
ئەو کەسەی کە کوژراوە ناوی شاهۆ عوسمانە و کادری پارتییە و ئەو حزبە پێیوایە کە دژەتیرۆری یەکێتی کارەکەی کردووە، هەرچەندە تائێستا هیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.
دەستەی مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێت، "ناكرێ تاوانێكی وا گه‌وره به نادیاری بڕوا‌و هۆكاره‌كه‌ی دیار نه‌بێت، ئه‌و ڕووداوه‌ش بووەته مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێ بۆ هاووڵاتیان و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسایه، چونكه هه‌ر هۆكارێك هه‌بێت بۆ هه‌ر كه‌یسێك ڕێكاری یاسایی و ئه‌منی خۆی هه‌یه بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌ر داواكراوێك."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ داوا له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناوچه‌كه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سنوره‌كه ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه هۆكاری ئه‌و تاوانه و بكه‌رانی ئاشكرا بكه‌ن و بیانده‌نه ده‌ست یاسا و دادگا و لێكۆلینه‌وه‌ی وورد بكرێ و دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت."
جەختیشیکردووەتەوە، " نامانه‌وێ وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم له‌و قۆناغه ده‌ست تێوه‌ردان له‌ك اروباری دادگا‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بكه‌ین وه‌ك پابه‌ند بوون به بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان وسه‌ربه‌خۆیی كاركردن و ڕێزگرتنی ڕێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوو نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی چه‌مچه‌ماڵ و سلێمانی-مان ڕاسپاردووه به ووردی له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخه‌كه و قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن."
زیاتر بخوێنەرەوە: پارتى بەفەرمى داواى رونکردنەوە لەیەکێتى دەکات