گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهای ئەو چەكانە ئاشكرا كرا كە تالیبان دەستی بەسەردا گرتووە

2021.08.20 - 19:49
App store icon Play store icon Play store icon
بەهای ئەو چەكانە ئاشكرا كرا كە تالیبان دەستی بەسەردا گرتووە

ناس کورد- 

كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمەریكی بڵاویكردەوە بزوتنەوەی تالیبان بایی زیاتر لە 80 ملیار دۆلار چەكی دەستكەوتووە كە ئەمەریكا پێشكەشی سوپای ئەفغانستانی كردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم خەمڵاندنەی كەناڵەكە بۆ كۆی ئەو توانا سەربازی و كەرەستانەیە كە لەماوەی هەرەسی سوپای ئەفغانیدا كەوتنە دەست تالیبان و بەشێك لەوانە كۆپتەری سەربازین ئەمە جكە لە تانك و ڕۆكێت و چەكی سەربازی. 

 

یەكێك لەسەركردەكاتی تالیبان ئەوەی بە رۆیتەرز ڕاگەیاندووە كە ئێستا بەدوای ناونیشانی فڕۆكەوان و ئەفسەرانی سوپادا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بانگهێشتیان بكەن بێنە ڕیزی چەكدارەكانی تالیبان بۆ كارپێكردنی كەرەستە سەربازییە پێشكەوتووەكان.