کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه چۆنییەتى فرۆشتنی ژماره نایابه‌كانی تابلۆی عێراق-هه‌ڵه‌بجه ڕادەگەیەنێت، هەروەها نرخی ژمارەی ساڵی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە "1988" ئاشکرا دەکات، کە جیاوازە لە نرخی تابلۆکانی دیکە. . حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه تایبەت بە ناس کوردی ڕاگه‌یاند: "لە سەرەتای مانگی داهاتوودا ژمارە تایبەتەکانی تابلۆی عێراق-هەڵەبجە دەخرێنە زیادکردنى ئاشكراوە بۆ فرۆشتن و نرخێکی تایبەت بۆ ژمارەکان دیاریکراوە". . سەبارەت بە نرخی تابلۆکان وتی، ژمارە 1 نرخەکەی یەک ملیار دینارە، ژمارە 2 تا 9، 600 ملیۆن دینارى بۆ دیاریکراوە، ھەروەھا ژمارە 10 تا 99، بە 300 ملیۆن دینار دیاریکراوە و ژمارە 100 تا 999یش بە 200 ملیۆن دینارە، هەروەها ژمارە 1000یش بە 180 ملیۆن دینار دیاریکراوە. . بەڵام ئەو بەرپرسەى هاتووچۆ ئەوەى ئاشکراکرد، ژمارە 1988 کە ئاماژەیە بەساڵی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە، نرخەکەی بە 600 ملیۆن دینار داندراوە، کە لەچاو ژمارەکانى دیکە نرخێکى زۆرى بۆ داندراوە. . بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەڵەبجە باسی لەوەشکرد، سەرجەمی داهاتی ئەو تابلۆیانە بۆ خزمەتی پارێزگای هەڵەبجە تەرخاندەکرێت، بەشێوەیەک 80٪ی بۆ سەرجەم کەرتەکانی پارێزگاکە تەرخاندەکرێت و 20٪یشی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکە تەرخاندەکرێت. . .