ناس کورد-
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پەیجێک بەناوی "puk news" بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی (هەینی 20ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "پەیجێک بەناوی puk news لەسۆشیال میدیا لەکاتی سپۆنسەرکردنی پەیجەکە وا خۆی پێناسە کردوە کە پەیجی فەرمی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لێرەوە رایدەگەینین کە ئەو پەیجە ھیچ پەیوەندیەکی بەمەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە نییە ."