ناس کورد-
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی دوو گەنج لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە وڵاتی سعودییە کە تیایدا سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام و عائیشەی هاوسەری دەکەن، کاردانەوەی توندی لەو وڵاتە لێکەوتووەتەوە و فەرمانی بەپەلە دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو گەنج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڤیدیۆیەکدا سوکایەتییان بە پێغەمبەر محەمەد (د.خ) و عآئیشەی هاوسەری کردووە و ڤیدیۆکەش بڵاوکراوەتەوە."
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆر لێکەوتووەتەوە و چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاشتاگێکیان دژی ئەو کارە ڕاگەیاند و لەماوەیەکی کەمدا زیاتر لە 40 هەزار پۆست بەو هاشتاگە لە تویتەر بڵاوکرایەوە.
لە پۆستەکاندا چالاکوانان داوای دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەکەن کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەون و دەڵێن، پێویستە سزا بدرێن.
لەدوای ئەو کاردانەوانەش، داواکاری گشتیی سعودیە هاتەسەر خەت و فەرمانی کردووە، ئەو کەسانە بەپەلە دەسگیربکرێن.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سعودییە لەزاری سەرچاوەیەکی داواکاری گشتییەوە بڵاویکردووەوە، "سوکایەتیکردن بە ڕەمز و پیرۆزییە ئاینییەکان و بنەما گشتییە کۆمەڵایەتییەکان یەکێکە لە تاوانە گەورەکان و بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان سزاکەی بریتییە لە پێنج ساڵ زیندانی و بژاردنی سێ ملیۆن ڕیاڵی سعودی.