ناس کورد-
حەسەن جەنابی، وەزیری کابینەی پێشوو دەڵێت، ئەمساڵ بەدەگمەن سیاسییەکان توانیویانە بەشداری مەراسیمی عاشورا بکەن و میوەو خواردن ببەخشنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەنابی لە بڵاوکراوەیەکدا (20ی ئابی 2021) کە "ناس کورد" بینیویەتی دەڵێت، سیاسییەکان ئەمساڵ نەیانتوانی لە ماتەمەکانی عاشورادا دەربکەون بۆ وێنەگرتن و خۆ دەرخستن وەک دنیا نەویست کە ساڵانە دەیانکرد و خەڵکیان پێ توڕە دەکرد.
جەنابی ئەوەشی وتووە، "ئەگەر هەڵە نەبم لەم تێبینیە هۆکار دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایی خەڵک لە دەسەڵاتداران و پێشبینی دەکرێت لە زیارەتی چلەشدا زیاتر ببێت، ئەمەش بازدانێکی گەورەیە لە ڕەوتی ناڕەزاییەکان."