ناس کورد-
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بەدڵنیاییەوە ڕێگەپێدان بۆ زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دەکرێتەوە و هه‌وڵه‌کانی بڕیاری چۆنیه‌تی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وامه، دەشڵێت، چه‌ند که‌سێکی پوله‌کی ده‌یانه‌وێ له په‌نا خه‌ڵکی خاوه‌ن ماف گیرفانی خۆیان گه‌رم بکه‌ن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا (پێنجشەممە 19ی ئابی 2021) دەربارەی هەشتیی حسارۆک، ڕایگەیاند، "وه‌ک جه‌نابی سه‌رۆکی حکومه‌ت دڵنیایی کردنه‌وه، ئێوه خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویانه‌ن و مافتان پارێزراوه‌و ڕێگه‌پێدان ده‌کرێته‌وه و میکانزمی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریش دیاری ده‌کرێ."
ئاماژەی بەوەشکرد، "زیاتر له دوو مانگه، ده‌ستکراوه به وه‌رگرتنی داواکاری ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی مامه‌ڵه‌ی ڕێگه‌پێدان پێشکه‌ش ده‌که‌ن، هه‌وڵه‌کانی بڕیاری چۆنیه‌تی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وامه و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کان زۆر جدین."
ئومێد خۆشناو دەڵێت، "کێشه‌یه‌کی چه‌ندین ساڵه و ١٦ هه‌زار پارچه زه‌وی و فراوانی سنوره‌که، هێنده ئاسان نیه، به شه‌و و ڕۆژێک هه‌موو شتێک بکرێت، ئێمه ئه‌رکمانه و له‌خزمه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خه‌ڵکی خاوه‌ن ماف بین و چ منه‌تی تێدانیه و واجبمانه."
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، " به‌ڵام هیچ ئیعتیباریش بۆ چه‌ند که‌سێکی پوله‌کی دانانێین که ده‌یانه‌وێ له په‌نای خه‌ڵکی خاوه‌ن ماف گیرفانی خۆیان گه‌رم بکه‌ن و به دروستکرنی چه‌ند په‌یج و ئه‌کاونتێکی ساخته، له کاره‌کانمان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵکی حه‌قیقی خاوه‌ن زهوی٨ ی حسارۆک سارد نابینه‌وه."