گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەو کەسەی لە نزیک کۆنگرێس هەڕەشەی تەقینەوەی دەکرد خۆی ڕادەست کرد

2021.08.19 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو کەسەی لە نزیک کۆنگرێس هەڕەشەی تەقینەوەی دەکرد خۆی ڕادەست کرد

ناس کورد- 

ئەو پیاوەی کە لە دەوروبەری کۆنگرێس هەڕەشەی ئەنجامدانی تەقینەوەی دەکرد و پۆلیسی ناوچەکەی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد، بەڵام تائێستا ئامانجی کارەکەی نەزانراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "حوڕە"ی ئەمەریکی (پێنجشەممە 19ی ئابی 2021)، پیاوێک بە ئۆتۆمبێلێکەوە لە نزیک بینای کۆنگرێسی ئەمەریکا ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرتووە و بە پۆلیسەکانی ناوچەکەی وتووە، بۆمبی پێیە، ئامێرێکی تەقاندنەوەی بۆمبیشی بەدەستەوە بووە.  

 

لەدوای ئەوە، هێزە ئەمنییەکان کەوتنە ئامادەباشییەوە و نزیک کۆنگرێسیان چۆڵ کردووە و پیاوەکەش خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاندووە، تائێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە کە تەقەمەنی لە ئۆتۆمبێلەکەدایە یاخود نا، جگە لەوەی ئەوەش ڕوون نەبووەتەوە کە ئەو پیاوە بۆچی ئەو قسەیەی کردووە.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕە ئەمەریکییەکە، پیاوەکە وتوویەتی، "هەوڵ دەدەم جۆو بایدن بهێنمە سەر خەت".