گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری پەروەردە قسە دەکات

هەرێم؛ بڕیار لە میکانیزمەکانی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت

2021.08.19 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ بڕیار لە میکانیزمەکانی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت

ناس کورد- 

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، دەیانەوێت زووتر لە ساڵانی ڕابردوو خوێندنی ئەمساڵ دەستپێبکەنەوە و دەشڵێت، لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیار لە میکانیزمەکانی خوێندن دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم (پێنجشەممە 19ی ئابی 2021) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، "کۆبوونەوەیەکمان کردووە سەبارەت بە پلانی دەستپێکی ساڵی خوێندن و ئەوەی کە پێویستە ئامادەسازی پێویستمان کردووە." 

 

وتیشی، "کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکرێت و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لە میکانیزمەکان دەدرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕاستە ساڵانی ڕابردوودا لەدوای ناوەڕاستی مانگی 9 خوێندن دەستیپێدەکردەوە، بەڵام ئێمە ئەمساڵ دەمانەوێت زووتر دەستپێبکەین." 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بریکاری وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندبوو، لە 14ی مانگی داهاتوو دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە.