ناس کورد-
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نزمترین ئاستی لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە خوار 67 دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێوارەی (پێنجشەممە 19ی ئابی 2021) نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت دۆلارێک و 33 سەنت دابەزی و بەرامبەر 66 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بەرامبەر 64 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و 2%ی نرخەکەی لەدەستداوە.