گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لاهور شێخ جەنگی: هەنگاوی زۆرم ناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

2021.08.19 - 21:05
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگی: هەنگاوی زۆرم ناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

ناس کورد- 

لاهور شێخ جەنگی لە نوێترین پەیامدا لەبارەی کێشەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، هەنگاوی زۆری ناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەرگیز لە پەیڕەو و پرۆگرامی حزبەکەی لام نەداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ٨ـی ٢٠٢١، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە ژمارەیەکی زۆر لە چین و توێژەکانی شاری هەڵەبجە کە بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ هاوسەرۆک سەردانیان کردبوو.

 

لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا و لە وتەیەکدا هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی بە گەرمی بەخێرهاتنی لێکردن و پێزانینی تایبەتی پێشکەشکردن بۆ ئەو پەرۆشی و دڵسۆزییەی هەیانە بۆ حزبەکەیان و جەختی کردەوە؛ یەکێتیی بە هۆی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی بووەتە موڵکی نەتەوەیەک و هەمووان چاویان لەسەریەتی، بۆیە دەبێت کێشەکانمان بە ڕێگای ئاشتی و برایەتی چارەسەر بکەین و لەو پێناوەشدا هەنگاوی زۆرم ناوە و هەرگیز لە پەیڕەو و پرۆگرامی حزبەکەم لام نەداوە.

 

هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی جەختیشی کردەوە؛ مەترسی گەورە لەسەر هەرێمەکەمانە و لە بەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازداین،  کادر و ئەندام و لایەنگرەکانیشمان بە هۆی دۆخی ناوخۆی حزبەکەمانەوە لێمان نیگەرانن، بۆیە هیوادارم هەڤاڵانمان لەناو یەکێتیی لەو دۆخە تێبگەن و هەنگاوی جدییان هەبێت بەرەو چارەسەرکردنی برایانەی کێشەکان.

 

ڕاشیگەیاند لەم هەڵبژاردنەدا دەبێت چاومان لە ژمارەی کورسییەکان و دەنگی کورد بێت لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان، نابێت ڕێگە بدەین بە هۆی کێشەکانمانەوە دەنگەکانمان لەو ناوچانە لە دەست بچێت.

 

دواتر ئامادەبووان پرسیار و سەرنجی خۆیان لەسەر دۆخی ناوخۆی یەکێتیی خستە ڕوو، پشتیوانیی خۆشیان بۆ هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی دووپاتکردەوە و ڕایانگەیاند کە جەماوەر و بەشێکی زۆری دەنگدەری یەکێتیی چاوەڕێی چارەسەری کێشەکانن بە ڕێگەی ئاشتی و لە چوارچێوەی پەیڕەو و پرۆگرامی حزب و ئۆرگانە فەرمییەکان.