ناس کورد-
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگەیاند، ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌موو رێككاره‌كانی ته‌واو بووه تەنها واژۆی وەزیری دارایی ماوە، دەشڵێت، هه‌فته‌ی داهاتوو ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازل نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق (پێنجشەممە 19ی ئابی 2021) بە میدیاکانی حزبەکەی ڕاگەیاند، "سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوسراوی ناردنی 200 ملیار دیناری بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی ئه‌م مانگه ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه و هه‌موو رێككاره‌كانی پێویست ته‌واو كراون، ته‌نها ئەوە ماوه وه‌زیری دارایی واژووی له‌سه‌ر بكات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌كه ڕه‌وانه ده‌كرێت ،چونكه ھیچ ڕێكارێك نه‌ماوه و ته‌نها واژۆی وه‌زیری دارایی ماوه."
بەوتەی نەبی، ناردنی 200 ملیار دینارەکە به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تا كۆتایی ئەمساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.