گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە دۆخی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ’’هێڵی سوور’’

2021.08.19 - 19:57
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە دۆخی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ’’هێڵی سوور’’

ناس کورد- 

وتەبیژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕەتکردنەوەیەکی لەبارەی گەیشتنی دۆخی هەرێمی کوردستان بە هێڵی سور بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە كاتی ئێستادا ڕێژەی توشبووان بە رێڕەوی راست دەڕوات و تا رادەیەكیش نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، "ماوەیەكە هەرێمی كوردستان بە شەپۆڵێكی بەربڵاوی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تێپەڕدەبێت، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی بەناوی ئێمە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هەرێمی كوردستان ئێستا گەیشتۆتە هێڵی سوور، بەپێچەوانەوە دەتوانین بڵێین لە كاتی ئێستادا ڕێژەی توشبووان بە رێڕەوی راست دەڕوات و تا رادەیەكیش نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بۆ ئەوەی ڕێژەی توشبووانی رۆژانە زیاتر نزمبێتەوە پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن و پەلە بكەن لە ناو تۆماركردن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، چونكە تا زیاتر ژمارەی تۆماركراوانی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەم نەبێتەوە حاڵەتە خراپەكانیش كەم نابێت و ڕێژەی مردنیش هەر بەرز دەبێت."