ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە لە یانەیەکی شەوانەدا لە کەسێک دەدات و دەڵێت، ڕووداوەکە مانگی 12ی سالی ڕابردوو ڕوویداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا -بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە ناو یانەیەكی شەوانەدا لە گەڕەكی سەرچنار هێرشیكردبووە سەر هاوڵاتییەك .
دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتە ڤیدیۆیەك لەناو یانەیەكی شەوانە بڵاوبۆوە كە كەمێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 12ی ساڵی 2020 كە وا تۆمەتبارێك هێرش دەكاتە سەرهاوڵاتییەك ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی ناوشار-ڕۆژئاوای ڕاسپارد كە هەستن بە دۆزینەوەی تۆمەتبارو هاوڵاتییەكەی كە هێرشیكراوەتە سەری .
دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا هاوڵاتییەكە بدۆزرێتەوەو سكاڵا تۆمار بكات و لەماوەیەكی كەمیشدا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە تۆمەتبار دەستگیركرا .
لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ف ، ع )لەدایكبووی 1993 بەناسنامە ئێرانی \ دانیشتوی شاری سلێمانی ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان