گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارێکی ئەمریکی فرۆشتنی جگەرەى ئەلیکترۆنی قەدەغەکرد چونکە زۆر مەترسیدارە

2019.06.26 - 12:29
App store icon Play store icon Play store icon
شارێکی ئەمریکی فرۆشتنی جگەرەى ئەلیکترۆنی قەدەغەکرد چونکە  زۆر مەترسیدارە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەنجومەنى شارەداری سان فرانسیسکۆ بووە یەکەم شاری ئەمریکا کە فرۆشتنی جگەرەى ئەلیکترۆنی قەدەغەکرد وەک هەنگاوێکى گرنگ بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى زۆربوونی بەکارهێنانی ئەو جگەرەیە بە تایبەت لەناو چینی گەنجاندا. ئەنجومەنى شارەداری سان فرانسیسکۆ دەڵێت، ئەو جۆرە جگەرەیە "مەترسییەکی زۆر"ی هەیە بۆسەر تەندروستی بۆیە فرۆشتنی لەناو بازاڕەکان و ئینتەرنێتدا قەدەغەکراوە. .
به‌پێى به‌دواداچونێكى ناس كورد بۆ مەترسی بەکارهێنان و تەقینەوەى جگەرەى ئەلیکترۆنی کە 3ی حوزەیرانی 2019 ئەنجامیدا، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌كارهێنانى جگەرەى ئه‌لیكترۆنى ” ڤایپ” له‌ناو گه‌نجاندا زیادیكردووه‌، فرۆشیارێکیش دەڵێت، له‌ دوكانێكدا له‌ سلێمانى له‌ ماوه‌ى 15 ڕۆژدا هه‌زار جگەرەی ئه‌لكترۆنى فرۆشراوه‌.. .
بەپێی بڕیارەکەی شارەداری سان فرانسیسکۆ، هەڵگرتن و بەکارهێنانی جگەرەى ئەلیکترۆنی لەلایەن هاوڵاتیانەوە قەدەغەنەکراوە بەڵکو تەنها ڕێگری لە فرۆشتنی دەکرێت، بە پێچەوانەى وڵاتی سەنگافور کە ساڵی ڕابردوو، 2018، فرۆشتن و بەکارهێنانی هەموو جۆرەکانى قەدەغەکرد. بەپێی دواین ئاماری فەرمی، بەکارهێنەرانی جگەرەى ئەلیکترۆنی لەناو گەنجانی ئەمریکادا زۆر زیادی کردووە بە شێوەیەک تەنها لە ساڵی ڕابردوودا یەک ملیۆن و نیو بەکارهێنەرانی ئەو جگەرەیە زیادی کردووە.